لە گەورەترین ووڵاتی دنیادا کە بانگەوازی مافی مرۆڤ بەرزدەکاتەوە و هەمیشە لە نەتەوەیەکگرتوەکاندا هەموو هەوڵ و کۆششی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دەرکردنی بڕیاریک لە دژی ووڵاتانی تر لەسەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ ، بەڵام وادەردەکەوێت کەتەنها بۆ ئەسیرکردنی میلەتەکانی دنیایە و بەرژەوەندی تایبەتی تیادایە ، چونکە ئەگەر وانەبوایە خۆیان کەمترین ئاستی مافی مرۆڤیان لەووڵاتەکەی خۆیاندا دەستەبەر دەکرد .
ئەمەریکا لەوڕۆژەوەی بووە بە ووڵات تائێستە گەورەترین ووڵات بووە بۆ پێشێل کاری مافەکانی مرۆڤ ، وە یەکەم ووڵات بووە بۆ مەحکوم کردنی ووڵاتانی تر لە بەهانەکردنی پێشێلی مافەکان مرۆڤ دا .
حەفتەیەک دەبێت ڕۆژنامەوانێکی ئەمەریکی کە لەگەڵ پرس tvی ئێرانی کاردەکات بۆ بینینی خانەوادەکەی گەڕاوەتەوە بۆ ئەمەریکا هەرلە فڕۆکەخانەدا سەرپۆشەکەیان لەسەری لابردوە و وەکو تاوانبارێکی جەنگی مامەڵەی لەگەڵ کراوە .
ئەوە لەکاتێکدایە مەرزیەی هاشمی مافی ڕۆژنامەوانی هەیە و مافی هاو ووڵاتی ئەمەریکی هەیە ، بەپێی یاساکانی حکومەتی ئەمەریکا دەتوانێت بەبێ کێشە لەگەڵ هەرئاژانسێکی هەواڵدا دەیەوێت کار بکات و درێژە بە چالاکیەکانی بدات . بەڵام بۆچی دەبێت ووڵاتێکی بەوشێوەیە لەگەڵ هەواڵنێرێکدا بەبێ ئەوەی تاوانێکی دژە ئەمنیەتی یاسیخوڕی بەسەردا ساغ بووبێتەوە ڕەفتار بکات .
لێرەوە دەرەکەوێت بانگەوازی مافەکانی مرۆڤ تەنها بانگەوازێکی بۆشەو هیچ ناوەرۆکێکی ڕاستەقینەی نیە .
ئەمڕۆ ئەندامە کۆماریەکانی کۆنگرەی ئەمەریکا ترەمپیان ئاگادارکردۆتەوە کە ئەگەر بەردەوام بێت لە پێشێلکردنەکانی یاسای ئەمەریکا لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەن لە کۆنگرەدا .
لەوەڵامدا ترەمپ هەڕەشەی دابەزینی بۆرسی ئەمەریکای لە دەوڵەت مەردانی ئەمەریکا کردووە .